هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

عێراق لە ریزبەندی 13ی وڵاتانی خاوەن هەرزانترین بەنزینە

بەپێی ریزبەندییەكی ماڵپەرێكی جیهانی، عێراق لە ریزبەندی 13ی وڵاتانی خاوەن هەرازنترین سوتەمەنییە، بە شێوەیەك نرخی یەك لیتر بەنزین بەرامبەر بە 0.57 دۆلارە، لە پلەی یەكەمیش ئێران دێت نرخی لیترێك بەنزین لەو وڵاتە 0.029 دۆلارە.

بەپێی ریزبەندییەكی ماڵپەڕی گڵۆباڵ پەتڕۆڵ پڕایس، كۆماری ئیسلامی ئێران لە پلەی یەكەمی وڵاتانی خاوەن نزمترین نرخی بەنزینە، بە جۆرێك نرخی یەك لیترن بەنزین لەو وڵاتە بە 0.029 دۆلارە، لە دوای ئەویش لیبیا دێت، كە نرخی لیترێك بەنزین بە 0.031 دۆلارە. لە ریزبەندییەكە ئاماژە بەوەشكراوە، لە پلەی سێیەمی وڵاتانی خاوەن هەرازنترین بەنزین فەنزوێلا دێت لەدوای ئەویش جەزائیر كە پلەی چوارەمی ریزبەندییەكەی گرتوە نرخی لیترێك بەنزین بە 0.35 دۆلارە.

عێراق كە لە ریزبەندی 13 هەمین وڵاتانی خاوەن هەرازنترین بەنزینە، بە شێوەیەك نرخی لیترێك بەنزین لە عێراق بە 0.57 دۆلارە،ئاستی بەهای بەنزین لە عێراق لەدۆخێكدایە كە لە هەرێمی كوردستان كە بەشێكە لە كۆماری عێراق بەهای بەنزین هەر لە بەرزیدایەو شۆفێران دوای چەندان كاتژمێری سڕەگرتن، ئینجا بەنزینیان بە نرخێكی زۆر بەرزتر لەچاو پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەستدەكەوێت، بەنزینی بازرگانیش نرخەكەی لەوپەڕی بەرزیە و بەردەوامیش لە گۆڕاندایە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار