هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بەیاننامەی كۆتایی كۆنگرەی دیداری دادپەروەری و دیموكراسی لە ئیستەنبۆڵ

لە دوو رۆژی رابردوودا لەشاری ئیستەنبۆڵ (مامۆستا سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و وەفدی یاوەری بەشداربوون لە كۆبوونەوەی ساڵانەی (دەستەی گشتی دیداری دادپەروەری و دیموكراتی) لەشاری ئیستەنبۆڵی وڵاتی توركیاو بە بەشداری بیست حزب و ڕێكخراو كە لە پانزە وڵاتی جیاوازەوە بەشدار بوون، كەماوەی دوو ڕۆژی خایاندو لە كۆتا ڕۆژی كۆبوونەوەكەدا چەند بڕیارو ڕاسپاردەیەكیان دەركرد.

دەقی بەیاننامەكە ...
دوای ئەوەی دەستەی گشتی ڕێكخراوی جیهانی دیداری دادپەروەری و دیموكراسی لە شاری ئیستەنبوڵ لە رۆژانی (30) ئەیلول و (1) ی تشرینی یەكەمی ساڵی (2023) كۆنگرەی ساڵانەی خۆی سازكرد بەبەشداری (20) پارت و دەستە لە (15) وڵاتی باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیاو مەغریبی عەرەبی و ناوچەكە، دوێنێ‌ بەبەیاننامەیەك كۆتایی بەكارەكانی هێنا.

لەسەرەتادا كۆنگرەكەدا سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی توركیا (د. موستەفا شەنتوب) وتارێكی پێشكەش كردو تیشكی خستە سەر سەركەوتنی ئەزموونی دیموكراتی لە توركیا، ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەو ئەزموونە بۆ گەلانی جیهان پێویستە.

سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی توركیا وتیشی، دیداری دادپەروەری و دیموكراسی بۆ ئارامی كۆمەڵگەكانە بەبێ‌ ئەوەی پەنا ببرێتە بەر تووندوتیژی بۆ گۆڕینی ڕژێمە سیاسییەكان.

لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی توركیا باسی لەگرنگی كاركردن كرد بۆ بنیاتنانی كاری حزبی، وتیشی : نابێت پارتە سیاسییەكان سنوورەكانیان داخراو بكەن.

دواتر وتەیەك پێشكەش كرا لەلایەن (عەزام ئەیوبی) ئەمینداری گشتی دادپەروەری و دیموكراسی و تێیدا تیشكی خستە سەر ئەو بارودۆخەی كە ناوچەكەو جیهانی پێدا تێپەردەبێت، لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییە چاوەڕوان كراوەی كە لەسەر ئاستی جیهان پێشبینی روودانی هەیە، ئەوەش بەهۆی پابەند نەبوونیانەوەیە بەو دروشم و بەهایانەی كە بەرزیان كردۆتەوە، ئەوەش بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەی ستەم و فراوان بوونی دیكتاتۆرییەت لە زۆربەی وڵاتانی جیهان.

گرنگترین كارەكانی دادپەروەری و دیموكراسی لەماوەی دوو رۆژی كۆنگرەكە ...
1. پێویست بوونی پشتیوانی بنەماكانی دیدارەكەو فراوانكردنی ژمارەی ئەندامانی.
2. بەرز كردنەوەی ئاستی هەماهەنگی و یارمەتی لەنێوان ئەندامانی دیداری دادپەروەری و دیموكراسی.
3. هەوڵدان بۆ دروست كردنی پردی هاوبەشی لەنێوان لایەنەكان كە هەماهەنگن لەگەڵ دیدارەكە، ئەوەش لەپێناو بنیاتنانی كۆمەڵگە لەسەر بنەمای هاوڵاتی بوون.
4. پێویست بوونی تێگەیشتن لە دەستەواژەی دادگەرییەكی تەواو، كە جیاوازی نەكات لەنێوان مرۆڤەكان.
5. دەستپێشخەری هەوڵە سیاسییەكان كە تێیدا خزمەت بكات بە بوارەكانی دادپەروەری و دیموكراتی.
6. دۆزینەوەو پشت بەستن بە بواری دادپەروەری لەهەر لایەك بێت، وەستانیش لەدژی ستەم لەهەر سەرچاوەیەك بێت.
كارەكانی دەستەی گشتی كۆنگرەی دیداری دادپەروەری و دیموكراسی بەسەر سێ‌ بابەتی سەرەكی دابەش كراو تێیدا گفتوگۆی سێ‌ دۆسییەی سیاسی كرا ...
1. لێكەوتەكانی كودەتا بەسەر ئیرادەی گەل و دیموكراتی لە توونس.
2. لێكەوتەكانی تەنگژەو هەڵگەڕانەوەكانی سوودان و كاریگەری لەسەر ئاسایش و یەكێتی خاكەكەی و وڵاتانی دراوسێی.
3. ئەو بارودۆخەی ڕووبەڕووی عێراق بۆتەوە، چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵیدا.
بەشداربووانی كۆنگرەی دیداری دادپەروەری و دیموكراسی لە كۆتاییدا دووپاتی ئەم خاڵانەی خوارەوەیان كرد.
1. سەركۆنەی هێرشكردنە سەر بارەگای هێزە ئەمنییەكان كرا لەشاری ئەنقەرە.
2. رەتی هەموو جۆرە جەنگێك كرایەوە كە گەلانی ناوچەكە گەمارۆ بدات.
3. رەتی هەموو جۆرە سەركوتكارییەك كرایەوە بۆ سەر هێزە چاكسازییە مەدەنییەكان، داواش كرا ئەو ڕژێمانە بە سیاسیەتەكانیان دا بچنەوە.
4. پێشوازی لەهەر دەستپێشخەرییەك بكرێت كە هەوڵی كۆتایی هێنان بدات بە شەڕو ململانێكان.
5. سەركۆنەی هەموو هەوڵێك درا بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیل.
6. داوا كرا پێداچوونەوە بكرێت بە داوای ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ سوریا، بەلایەنی كەمەوە ڕژێمی سوریا رەچاوی نەهامەتییەكانی گەلەكەی بكات.
7. داوا كرا وڵاتانی عەرەبی بەیەكەوە پشتیوانی لە وڵاتی سودان و یەكێتییەكەی بكەن.
8. سەركۆنەو ئیدانەی بێ‌ دەنگی نێودەوڵەتی كرا لەبارەی ئەوەی كە لە توونس ڕوویدا، بەتایبەتی ئەوەی سەرۆكی ئەو وڵاتە كودەتای بەسەر دیموكراتی كردووە، داواش كرا سەرجەم گیراوە سیاسییەكان ئازاد بكات، بەتایبەتی (شێخ راشید غەنوشی).
9. بەشداربووان سوپاسی توركیاو گەلەكەیان كرد.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار