هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ژمارەیەك سەرۆك فراكسیۆنی كوردی و پەرلەمانتاری عەرەب داوای خەرجكردنی مووچەی هەرێم دەكەن

ژمارەیەك لە سەرۆك فراكسیۆنە كوردییەكان و چەند پەرلەمانتارێكی عەرەب، لەبارەی شایستەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، داوایەكیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.

د.جەمال كۆچەر سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكێكە لەوانەی واژووی لەسەر ئەو داوایە كردووە. لە دواكارییەكەدا هاتووە، بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی ماوە بەسەرچوو و حكومەتی عێراق بە درێژایی ساڵانی رابردوو، نەهامەتی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامبووە، چەندین جار مووچەكانیان تووشی كێشمەكێشم و دواكەوتن و لێبڕین و پاشەكەوتكردنی زۆرەملێی بووە.

لە دواكارییەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو كە فەرمانبەرانی هەرێم هاوڵاتین لەچوارچێوەی حكومەتی فیدڕاڵیدا، دەستووری عێراق ئەرك و مافەكانیانی دیاركردووە، و دووپاتیكردووەتەوە لەسەر یەكسانی لە ئەرك و مافەكاندا لە هەموو شوێنێك لە عێراقدا، بەشێوەیەكی سروشتی ناكرێت و نابێت كە گرفت و ناكۆكییە سیاسی و داراییەكانی نێوانی حكومەتی فیدڕاڵی و هەرێم و پارێزگاكانی رێكنەخراو لەچوارچێوەی هەرێمدا كاریگەری بكاتەسەر ئەمە.

لە كۆتایی داواكارییەكەدا، ئەو پەرلەمانتارە كورد و عەرەبانە داوایان لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كردووە كە دادپەروەری بەرامبەر فەرمانبەرانی كوردستان بنوێنن و وەك فەرمانبەری فیدڕاڵی مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارانە داوایانكرد بە میكانیزمێكی یاسایی گونجاو و بەشێوەیەكی خێرا كە مایەی جێبەجێكردن بێت و بەشێوەیەكی راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبكرێت، هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیكەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنیان پێبدرێت و لەرێی بانكە فەرمییەكانی عێراقەوە كە نووسینگەیان لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، مانگانە مووچەكانیان بۆ بخرێتە ناو ئەو كارتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار