لەسەر فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمرۆ شاندێكی باڵای ئەمنی عێراقی بۆ مەبەستی تەواوكردنی جێبەجێكرنی رێككەوتنی ئەمنی نێوانیان، گەیشتنە تارانی پایتەختی ئێران.
راوێژكارێتی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئاشكرایكرد: ئەمرۆ قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بەیاوەری شاندێكی باڵای ئەمنی، بەرەو تاران رۆیشتووە.
راشیگەیاندوە: سەردانەكەی ئەعرەجی وشاندی یاوەری، بۆ تەواوكردنی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی نێوان عێراق وئێرانە، كەلەسەر فەرمانی محمد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بەرەو تارانی پایتەخت رۆیشتوون.
هاوكات لەگەڵ شاندەكەی حكومەتی ناوەندی، شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی كاربەرێكەری هەرێمیش یاوەری شاندەكەن.