بریارە ئەمرۆ جارێكی دیكە گوهداری زێباری یەكێك لەگیراوانی بادینان لەبەردەم دادگا ئامادە بێت و لەهەولێر دادگایی دەكرێتەوە.
كەس وكاری گوهدار زێباری رایانگەیاندوە: ئەمرۆ لە هەولێر جارێكی دیكە گوهدار زێباری دادگایی دەكرێتەوە و داواكارین ئەمجارە دادگا بریاڕی یەكلاكەرەوە بدات وهیچ دەستوەردانێك لە دۆسیەكەی دا نەكرێت.
سزای زیندانیكردنی راگەیاندكار گوهدارز ێباری بۆ جاری دووەم لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە درێژكرا بەبیانووی هەبوو چەكێك لەو ماڵەی كەگوهدار تێدا دەست بەسەركرابوو، هەر لەدوای ئەم بریارە لەرێكەوتی 16ی ئابەوە تا ئێستا لەئاسایشی گشتی هەولێر گوهدار زێباری دەستی كردوە بەمانگرتن لەخواردن، كەبریاڕ بوو هەر لەم رێكەوتە ئازادكرابا و سزای زیندانیكردنەكەی تەواوبوبوو، كە ئەمرۆ دەبێتە جاری سێیەم گوهدار زێباری لەبەردەم دادوەر دادگایی بكرێت.