هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

لە 2023دا، 12 هەزار تۆمەتبار لە بواری ماددە هۆشبەرەكان لە عێراقدا دەستگیركراون

بەگوێرەی ئامارێك، لەمیانەی ساڵی 2023دا، هێزە ئەمنییەكانی عێراق 12 هەزار تۆمەتباریان لە بواری ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركردووە.

بەگوێرەی دوایین ئامار، هێزە ئەمنییەكانی عێراق 12 هەزار تۆمەتباری لە بواری ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركردووە، ئەمە جگە لەوەی لە ماوەی ساڵی 2023دا زیاتر لە 3 هەزار و 500 كیلۆ مادەی هۆشبەری جۆراوجۆر دەستیبەسەردا گیراوە.

دەسەڵاتدارانی عێراق پێشتر ژمارەیەكی نوێ و نائارامكەریان سەبارەت بە دەرئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی دژە ماددە هۆشبەرەكان لەو وڵاتە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئاشكرا كردبوو، ئەوەش پشتڕاستیكردەوە كە ئەوەی لەم ماوەیەدا دەستی بەسەردا گیراوە بڕی زیاتر لە 3 تۆن بووە، ئەمەش لەكاتێكدایە هۆشدارییەكان لە فراوانبوونی بازنەی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لەنێو گەنجان و هەرزەكاران و كاریگەرییەكانی لەسەر فایلەكە ئاسایش لە هەموو شارەكانی عێراق.

هێزە ئەمنییەكانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر بە دوو هێڵ ئەنجام دەدات: هێڵێكی ناوخۆیی لە ڕێگەی دەستگیركردنی گومانلێكراوان و دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر، هەروەها هێڵێكی دەرەكی بەدرێژایی شریتی سنووری لەگەڵ وڵاتاندا.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار