هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

عێراق.. لەمساڵدا 19 هەزار ڕووداوی ئاگركەوتنەوە روویانداوە

بەڕێوەبەری بەرگری و شارستانی عێراق رایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە 19هەزار ڕووداوی ئاگركەوتنەوە ڕوویانداوە كە سەختترینیان رووداوی ئاگركەوتنەوەی دوو نەخۆشخانەی بەغدا بوو كە بەهۆیەوە زیاتر لە 180 كەس گیانیان لەدەستدا و 500 كەسیش برینداربوون.

كازم بورهان بەڕێوەبەری بەرگری و شارستانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكرد، بە پشت بەستن بە تۆمارەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەماوەی سێ ساڵدا بەهۆی 100 هەزار ڕووداوی ئاگركەوتنەوە زیاتر لە 855 كەس گیانیان لەدەستاوە هەزاران كەسیش برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی تۆمارەكان زیاتر لە 100 هەزار حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە ساڵانی 2020-2023 تۆماركراون كە لەو رێژەیەش زیاتر لە 19 هەزار ڕووداو بەهۆی كارەباوە بووە.

ئەمەش لە كاتێكدایە درەنگانی شەوی سێشەممەی رابردوو، لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا لە هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمدانییە ئاگر كەوتەوە و بەهۆیەوە 104 كەس گیانیان لەدەست دا و 200 كەسی دیكە برینداربوون.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار