ئەمڕۆ شەممە بەرواری ۳۰ی۹ی۲۰۲۳ بەرێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێك کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان د.هادی علی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، د.موسەننا ئەمین ئەندامی سەرکردایەتی و هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی ئەمیندارێتی دیدارەکە و د.لوقمان باسکەدێری نوێنەری یەکگرتوو لە تورکیا بەشداریان کرد لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی جیهانی (ديداری دادپەروەری و دیموکراسی ) لە شاری ئەستەنبوڵ.
شایەنی باسە کە ئەم دیدارە هەوڵێکە بۆ ڕێکخستن و کۆکردنەوەی هێزە سیاسییە ئیسلامییە میانەڕەوەکان کە لە چوارچێوەی ولاتانی خۆیاندا شەرعییەتی سیاسی و یاسایی و جەماوەریان هەیە بە مەبەستی هاوکاری و گۆڕینەوەی بیروڕا و سودوەرگرتن لە یەکتر و گۆڕینەوەی ئەزموون و تواناکان و پشتیوانی بنەماکانی دادگەری و دیموکراسییەت وحوکمرانی دروست، یەکگرتووی ئیسلامیش دەیەوێ سەرباری ئامانجە گشتییەکان رۆڵ و حزوری نەتەوەی کورد تۆخ بکاتەوە وەک پێکهێنەرێکی گرنگی ئەم دیدارە و جیهانی ئیسلامی و لە رۆژی یەکەمەوە لە ساڵی ٢٠١٦ وە ئەندامێکی کارایە.
شایەنی باسه ئەم دیدارە زیاتر لە ٢٤ حزب و ڕێکخراو لە خۆی ئەگرێت لە ئەندەنوسیا و مالیزیاوە تا ولاتانی رۆژئاوای عربی.