هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

لە مانگی ئابدا، عێراق لە پلەی سێیەمی هاوردەكارانی كاڵاكانی توركیا بووە

ئەمڕۆ، دەستەی ئامارەكانی توركیا ئاماری مانگی ئابی بڵاوكردەوەو تیایدا لیستی ئەو وڵاتانی بڵاوكردەوە كە زۆرترین خواردەمەنی و شمەك و كاڵایان لە توركیاوە هاوردەی وڵاتەكانیان كردووە كە عێراق لەپلەی سیێەمدا هاتووە.

بەپیی ئامارەكانی دەستەكە، عێراق لەپلەی سێیەمی ئەو ڵاتانەدا دێت كە زۆرترین هاوردەیان لە توركیاوە كردووە، كە بەهاكەی گەیشتووەتە یەك ملیار و 91 ملیۆن دۆلار، وتیشی: عێراق لە مانگی ئابدا لە پلەی سێیەمدا بوو لە هەناردەی توركیا بۆ وڵاتانی جیهان بە بەهای یەك ملیار و 91 ملیۆن دۆلار، لە كاتێكدا ئەڵمانیا هاوبەشی سەرەكی هەناردەكردن بوو بە یەك ملیار و 782 ملیۆن دۆلار، دواتریش ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە پلەی دووەمدایە بە یەك ملیار و 323 ملیۆن دۆلار.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كۆی گشتی بەهای هاوردەی ئەو پێنج وڵاتە لەتوركیاوە لەمانگی ئابی ڕابردوودا گەیشتووەتە زیاتر لە %28.4.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار