هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

پەرلەمانی عێراق جارێكی تر دەنگدانی لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخست

بڕیار بوو ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت، بەڵام جارێكی دیكە ئەو پرۆسەیە دواخرا.

ئەمڕۆ چوارەم جارە دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دوادەخرێت، بەپێی زانیاریەكان بەشێك لە لایەنە عێراقیەكان لە پڕۆژەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ناڕازین.
تا ئێستا دوو جار خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كراوە، بەشێك لە پەرلەمانتارە عێراقییەكانیش پرسی بەپارێزگابوونی چەند قەزایەكی دیكەیان تێكەڵ بە بابەتەكە كردوە.

رێكەوتی 13ی 3ی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای پارێزگای هەڵەبجەی پەسەند كرد، رۆژی 2ی نیسانیش ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەكە كرد.

دواتر لە رۆژی 4.5.2023 پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاساكە تەواو كرد و پێشنیاری ژمارەیەك پەرلەمانتاری خستەڕوو، كە داوای دابینكردنی بودجەیەكیان بۆ ئاوەدانكردنەوەی شارەكە و چارەسەركردنی بریندارانی چەكی كیمیاوی دەكرد.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار