خانەوادەی گوهدار زێباری داوای پاڵپشتی و ئامادەبوونی سەرجەم چین و توێژەکان دەکەن لە دادگایی سبەینێی کوڕەکەیان لەدادگای هەولێر.
ئەمڕۆ شەممە 30/9/2023 خانەوادەی گوهدار زێباری لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە: دوای ئەوەی بڕیاربوو لە 16ی 8 ڕۆژنامەنوس گوهدار زێباری ئازادبکرێت ، بەڵام دووبارە و بە بیانوی کەیسێکی دیکە ئازادنەکرا لەکاتێکدا کە لەساڵی 2020 دەستگیرکرا تاپرێک لەوماڵەی لێی دەستگیرکرا دەستیبەسەردا گیرا لەکاتێکدا کەلەپوری بووە و هی سەردەمی ئینگلیز بووە ئیشی نەکردوە بەڵام بەو بیانوە تا ئێستا لە ئاسایشی گشتی هێڵدراوەتەوە ، دوای ئەوەی 15 ڕۆژ لەمانگرتنێکی سەختدابوو تاوەکو چارەنوسی یەکلا بکرێتەوە ، بڕیارە سبەی 1ی 10 دادگاییکردنی بەرێوەبچێت.
خانەوادەی گوهدار زێباری ئاماژەبەوەشدەكەن: لێرەوە داوا لەتەواوی ئازادیخوازان و هەرکەسێکی بەرگریکار لەکەیسی ئازادی و کەیسی زیندانیانی بادینان دەکەین وەک پاڵپشتیەک سبەی ئامادەبن لەدادگا و ناتوانین نیگەرانی خۆشمان لەوبارەیەوە بشارینەوە
ئەوەشیان خستەڕوو: هەست بە پیلانێکی مەترسیدار ئەکەین و ئەگەر وەک وەک پێشتر دەستێوەردان لە کاروباری دادگادا بکرێت، بەداخەوە دەبینین کە دووبارە حوکم دەدرێتەوە، بویە داوکارین نوێنەری وڵاتان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ھەموو خەڵک و لایەنەکان ئەم پرسە بە قەزیەی خۆیان بزانن و بەرگری لە گوھدار زێباری و ھاورێکانی و ئازادیەکان بکەن.