بریارە ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كۆببێتەوە وپرۆژەی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە دەنگدانەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیەك دەكرێت ودەخرێتە دەنگدانەوە، لەوانەش پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.لە 13ی ئازاری 2023 سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەشنووسی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندكرد و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد بەمەبەستی دەنگدان لەسەری.
لەگەڵ ئەوەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە چەندین بەربەستی لەلایەن پەرلەمانتارانی عێراقەوە بۆ دروست كرا، بەڵام فراكسیۆنە كوردستانییەكان پێداگریی دەكەن لەسەر رەوایەتی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە وەك سیمبۆلی قوربانیدان وشەهیدی دەستی دیكاتۆریەتی بەعس.