هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

‏‏‏ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پەیامێك ئاراستەی كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان دەكات

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پەیامێك ئاراستەی كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت: تكایە بەرپرسانە وبرایانە مامەڵە بكەن لەگەڵ ئەم كۆنگرەدا، بە"بالحسنی" وبەخۆشی دۆخەكە بەڕێ بكەن.

مامۆستا سەڵاحەدین محمد بهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەپەیامێكدا كەئاراستەی هەردوو سەركردەی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان مامۆستا عیرفان شێخ عەلی، ومامۆستا كامل حاجی عەلی كراوە لەبارەی ئەنجامدانی كۆنگرەی گشتی ئەم حیزبەوە، رایگەیاندوە: كۆنگرەكەتان لەمانگی مەولود وئانوساتێكی هەستیاردایە، سەركەوتنی پەیوەستە بەگیانی برایەتی ئیمانی وهەستی مەسئولیەت وسەبرو لێبوردەییتانەوە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو راشیگەیاندوە: بۆیە ئێمە لەیەكگرتوو، بەنازی برایەتی وبەناوی هەزاران دڵسۆزی ڕابونی ئیسلامی كوردستانەوە، داواكارین ئەم ڕۆژە بەگیانی لێبوردەیی وبرایانە بەسەربەرن. لەبەر خاتری خوا وشكۆی سەحوەی ئیسلامی ومێژووی خەباتی خۆتان ،چاوپۆشی بكەن لەنیگەرانی و ڕەخنە وخەتاكانی یەكتر ودڵی دۆستانتان خۆش بكەن و ڕۆحی سابقینتان شادبكەن.

لەپەیامەكەیدا ئەمینداری گشتی ئاماژەی بەوەشكردوە: براوە ودۆڕاو لەنزاعی وادانیە، بەجوان بەڕێكردنی ئەمڕۆژە هەموو براوە ئەبن، بەتەشەنج وگرژی وكولانەوەی برینەكان هەموتان دۆڕاو ئەبن . ودەشڵێت: تكایە بەرپرسانە وبرایانە مامەڵە بكەن لەگەڵ ئەم كۆنگرەدا، "بالحسنی" وبەخۆشی دۆخەكە بەڕێ بكەن.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار