بریارە رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كۆببێتەوە و پرۆژەی یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە دەنگدانەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیەك دەكرێت و دەخرێتە دەنگدانەوە، لەوانەش پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.
لە 13ی ئازاری 2023 سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەشنووسی یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندكرد و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد بە مەبەستی دەنگدان لە سەری.
لەگەڵ ئەوەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە چەندین بەربەستی لەلایەن پەرلەمانتارانی عێراقەوە بۆ دروست كرا، بەڵام فراكسیۆنە كوردستانییەكان پێداگریی دەكەن لەسەر رەوایەتی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە وەك سیمبۆلی قوربانیدان و شەهیدی دەستی دیكاتۆریەتی بەعس.