هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

كۆمسیۆن: سەرجەم لۆجیستیەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئامادەن

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، سەركەوتنی پرۆسەی دەنگدانی ئەزمونیی راگەیاند و دەشڵێت: سەرجەم ئامادەكاریی و كاروبارە لۆجیستیەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، ئامادەن.

نبراس ئەبوسودە، یاریدەدەری وتەبێژی كۆمسیۆن وتی: پرۆسەی دەنگدانی ئەزمونی بەشێوەیەكی زۆر باش بەرێوەچوە و پرۆسەكەش بە ئامادەبونی كۆمپانیای دروستكەری ئامێری دەنگدان و پسپۆڕانی نەتەوەیەكگرتوەكان و سەرۆك وەزیرانی عێراق و لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەكان و ژمارەیەك لە سیاسیەكان بەرێوەچو.

وتیشی: كۆمسیۆن بە پشتیوانیی گەورەی حكومەت، هەمو ئاڵنگاریەكانی تێپەڕاندوە و خاوەنی شارەزاییەكی درێژخایەنە و زیاتر لە دە پرۆسەی هەڵبژاردنی بەرێوەبردوە و باسی لەوەش كرد، هەمو شتێكی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئامادەیە.

بە وتەی ئەو ئەندامەی كۆمسیۆن: هەمو هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ بەرێوەچونی هەڵبژاردن و چەندین هەڵمەت رێكدەخەن بۆ هۆشیاركردنەوەی دەنگدەران لەهەمو قۆناغێكدا.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار