هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

دەسەڵات لە 1991 بەبەرنامە کەرامەتی تاکی کورد دەشکێنێ

کەرامەت شکاندن (1لە2)

دەسەڵاتی کوردی لەساڵی 1991ەوە، بەبەرنامە کەرامەتی هاوڵاتییانی کوردستان دەشکێنێت، هەمیشە وەکو دوژمن و نەزان و حیساب بۆنەکردوو مامەڵەی لەگەڵ کردووە، هێشتا هیچ نەببوو، بەنداوی بێخمەو شاری یاری عەنکاوەو دەیان دائیرەیان تاڵانکردو هەرزانفرۆشی ئێرانیانکرد، لەساڵی 1992و یەکەم هەڵبژاردندا دەستیان بەتەزویرکردو خەریکبوو بیکەن بەشەڕیش لەسەر دەسەڵات، پاشان لەسەر پەنجا بەپەنجا ڕێککەوتن و دەستیان نایە قوڕگی خەڵکی، هێندەی نەبرد دەستیان بەشەڕی پارەو گومرگ و دەسەڵاتکردو لەساڵی1995بەرەوسەر هەزاران گەنجی ئەو وڵاتەیان بەکووشتندا، دەیان بازگەی دڕندانەیان لەنێوان شارو شارۆچکەکان داناو لەڕێگای جەللادەکانیان ڕۆژانە کەرامەتی هاوڵاتییانیان دەشکاندو ئیهانەیان دەکردن و لێیان دەدان، وەکو سەردەمی بەعس دەستیان بەڕاوە کۆستەرو پیکاب و تڕومبێلی هاوڵاتییانکرد، سەربانی قوتابخانەو زانکۆ دائیرە حکومییەکانیان کرد بەبەرەی شەڕو دۆشکەو تۆپ و بیکەیسییان لێدانا، دەیان بینایان وێرانکردو ڕوخاندیان، هەزاران کەسیان ئاوارەکرد، ئەگەر برات پارتی بووایە، دەبایە لەسلێمانی بارکەیی و بچیە هەولێر، ئەگەر براشت یا یەکێکت یەکێتی بوایە، دەبوایە ڕاکەی بۆ سلێمانی، سیمای جوانی شارەکانیان گۆڕی و ئاوارەکان دەست و تفەنگ و مەترەقیان لەگەڕدابوو بۆ شکاندنی کەرامەتی خەڵکی شارەکان، سوپای ئێران و تورکیا و بەعسیان هێنا کوردستان و دیسان کەرامەتی کوردیان شکاند، کارەساتی دوو ئیدارەییان داهێناو سێ شاریان کرد بەدوو هەرێمی کزو لاواز بەرامبەر دوژمن و دڕندە بەرامبەر هاوڵاتی خۆیان، سجنی ئاکرێ و قەڵاچۆلانیان دامەزراندو لەڕێگای ئەو دوو دەزگا سەرکوتکەرو تۆقێنەرە سەدان ڕۆڵەی کوردیان کووشت و نیوەمرۆڤکرد، بەناوی کوردایەتییەوە ژیانی کوردیان تاڵکردو ژەهری ماریان دەرخواردی خەڵکدا، دوای ڕوخانی سەددامیش بەڕاکردن بەرەو بەغدا چوون و بوون بەعاشقی پارەو پۆست، لێرە کوردایەتییان دەفرۆشت و جنێویان بەبەغدا دەدا، لەبەغداش دەنوزانەوەو سەفقەی وەرگرتنی پۆست و پارەیان دەکرد، هەرلەگەڵ ئەمەدا، دەستیان بەبازرگانیکردو سەدان کۆمپانیای پارە پەیاکردن و ڕووتاندنەوەی هاوڵاتییانیان دانا، گەورەترین کارگەی ڕستن و چنین و جگەرەو ڕوخامیان نەهێشت، کەمن وای بۆدەچم ئەو کارگانە مابن و لەوڵاتێکیدیکە ئیشی پێبکەن و داهاتەکەی بۆخۆیانبێ، نەک ئەوەی دەڵێن فرۆشتبیانە ئێران، ئەم وڵاتەیان لەکەرامەت و زانست و زانیاری تێگەیشتن خاڵیکرد، هەموو کونجێکی ئەم وڵاتەیان بەحزبیکرد، مامۆستای زانکۆیان کرد بەڕاپۆرتنووس و دکتۆر ڕاپۆرتی لەسەر دکتۆر دەنووسی، ئەندازیار هەڕەشەی لەئەندازیار دەکردو ژیانیان کردە بەندیخانە، تەزکیەی حزبیان داهێناو عەشیرەتگەریان زیندوکردەوەو کۆنە جاش و ڕەفیق حزبیان هێناوە مەیدان و کردنیان بەبەرپرس و فەرماندەو پلەی سەربازیان پێدان، ئەوەی سەددام بەدەردەسەری دەیکردە مفەوەز، ئەمانە کردنیان بەعەمید و لیوا.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • 7ـی ئۆکتۆبەر، دۆزی فەڵەستینی زیندوو کردەوە

    غەززە لەنێوان وەشاندنی گورزو بەگەرخستنەوەى روحى جيهاد لە ئوممەتدا - غەززە و حەماس توانیان بەودان بەخۆداگرتن و خۆراگریەی كە كردیان لەماوەی 42 رۆژدا گورزی زۆر گەورە بوەشێنن بەرامبەر بە ئیسرائیل و دەولەتە زلهێزەكان و ئەوانەی خۆیان بەرابەری دونیا دادەنێ

  • سەرنجێك لەسەر پەیكەرەكەی میری كوردان ( ئیبراهیم پاشا)ی بابان

    پەیکەرسازی لە سەردەمی پێش مێژووەوە وەک جۆرێک لە دەربڕینی مرۆڤ بەکارهاتووە. سەرەتاییترین بەرهەمە ناسراوەکانی پەیکەرسازی مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٣٢ هەزار پێش زایین. مرۆڤی سەرەتایی شتگەلێکی سوودبەخشی دروستکردووە کە بە فۆڕمی پەیکەرسازی ڕازاوەتەو

  • یەكەمین توێژینەوە لەبارەی فەیك نیوزەوە

    یەکەم توێژینەوەی زانستی لەبارەی فەیک نیوز لە کوردستان: حیزبەکان، میدیای سێبەر و سۆشیاڵ میدیا پێشەکی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی هەموو جیهان رووبەڕووی ئاڵنگارییەکانی کامپەینی فەیک نیوز یان (هەواڵی درۆ) بووەتەوە. بەڵام ئەوەی کوردستان لە بەشێک لە وڵاتانی

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار