هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

حکوومەتی عێراق دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ سێ مانگی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم دەنێرێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، مانگانە 700 ملیار دینار بۆ ماوەی سێ مانگ وەک قەرز، بۆ مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بنێرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سوودانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم کە حکوومەتی ھەرێم داوای کردووە.

بەپێی زانیارییەکان لە میانی کۆبوونەوکەدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە، دوو تریلیۆن و 100ملیار بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم بنێرێت کە مانگانە دەگاتە 700 ملیار دینار.

ئەوەیش زانراوە، ئەو 700 ملیار دینارە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم بینرێت، بە قەرز دراوەتە حکوومەتی ھەرێم.

چاوەڕان دەکرێت سبەی دووشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراو بۆ خەرجکردنی ئەو پرە بارە بکات.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار