هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

كشتوكاڵی عێڕاق پڕۆسەی كڕین و فڕۆشتنی خورما بەكەرتی تایبەت دەبەخشێت

وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە پێشبینی زیادبوونی بەرهەمهێنانی خورمای كرد ارگویاند: پرۆسەی كڕین و فرۆشتنی خورمای بە كەرتی تایبەت سپاردوە.

مەهدی قەیس ڕاوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاندوە كە وەزارەت پێشبینی زیادبوونی بەرهەمی خورما دەكات لەم وەرزەدا، وتیشی وەزارەت پڕۆسەیكڕین وفڕۆشتنی بە كەرتی تایبەت ڕاسپاردوە لە خاوەنانی بێستانەكان و هەناردەی خورما بەپێی مۆڵەت بەبازرگانەكان دەدرێت، هەروەها جەختی كردەوە كە پاكڕاگرتن و دوورخستنەوەی خورما لەپەتاكان لە ئەركی وەزارەتی كشتوكاڵدایە.

پێشوتر وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاندبوو كە ژمارەی دارخورماكان لە وڵاتدا ئێستا گەیشتووەتە 17 ملیۆن و 500 هەزار دار، بەڵام تا ساڵی 2027 دەگاتە 25 ملیۆن دار خورما.

ئەوە لەكاتێكدا ژمارەی دارخورما لە عێراق لە ناوەڕاستی حەفتاكانی سەدەی رابردوودا 33 ملیۆن دارخورما بووە، كە زیاتر لە یەك لەسەر سێی دارخورماكانیش لە پارێزگای بەسڕە بووە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار