هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

حكومەتی عێراق بڕیاریدا بەشێوەی قەرز 500 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا مانگانە 500 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەپێی زانیاریەكانی سپپَدە حكومەتی عێراق ئەو 500 ملیارە وەك قەرز دەنێرێت بۆ هەرێم تا هەردوو دەگەنە ڕێككەوتن، دواتر دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم پابەندی مەرجەكانی بەغدا دەبێت پاكتاوی ئەو قەرزانە دەكرێت كە بەغدا داویەتی بە هەرێم.

مستەفا سەنەد پەرلەمانتاری شیعە لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك راگەیاند، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردراوە بە شێوەی مانگانە 500 ملیار دینار بنێردرێت بۆ هەرێم تا هەردوولا رێكدەكەون.

سپێدە زانیاری دەستكەوتووە كە ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی ئەو 500 ملیار دینارە بە شێوەی قەرز بۆ ماوەی سێ مانگ دەبێت تا یەكلایی كردنەوەی گفتوگۆكان بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجەی 2023.

لە ماوەی رابردودا شاندی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بە مەبەستی گفتگۆكردن لە بارەی ناردنی موچە و بەشە بودجەی هەرێم چەندین جار سەردانی بەغدایان كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆبونەتەوە، دواجار هەفتەی رابردوو كە سەردانی بەغدایان كرد، بەبێ گەیشتن بە هیچ ئەنجامێك لە گفتوگۆكان گەڕانەوە هەرێم و تا ئێستاش هیچ وونكردنەوەیەكیان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نەكردووە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار