هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

23 خاڵی گرنگ و سەرەکی بۆ ژیانێکی ئاسوودە

1- ڕۆژانە ئامانج و پلان بۆ خۆت دابنێ.
2- بەرپرسیارێتی تەنها تا ڕادەیەکی گونجاو و بە ڕادەی توانای خۆت وەربگرە.
3- دابەشکردنی ئەرک و بەرپرسیارێتییە گەورەکان بەسەر بەشە بچووکەکاندا.
4- بەڕێوەبردنی کات و ئەولەویەتدانان لەبیر مەکە.
5- کات بەسەربردن لەگەڵ کەسانی تر و هاوڕێیەکی نزیک، هەوڵبدە کەسێک لە ژیاندا بدۆزیتەوە کە متمانەی پێبکەیت و ئازاری دڵتی لەگەڵدا بەش بکەیت.
6- ئەو خولیا و ئامانجانەی کە حەزت لێیە ئەنجامی بدە.
7- وەرزشکردن و ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی بەردەوام و ڕێکوپێک.
8- دوورکەوتنەوە لە پەیوەندی لە گەڵ ئەوکەسانەی بێ پلان و لەمپەر بۆ کارەکانت دادەنێن.
9- هەمیشە با خێزانەکەت پشکی شێریان هەبێت لە ڕاوێژپێکردن.
10- بەردەوام گۆڕینی بیری نەرێنی بە بیری ئەرێنی.
11- ئەوەت لەبەرچاو بێت کە ژیان لە بنەڕەتدا دووفاقی و نادیارەو لە زۆر بارودۆخدا تەنها یەک وەڵام کێشەکە چارەسەر ناکات، ژیان پڕیەتی لە ئەگەر.
12- پێویستە فێر بیت چۆن جیاوازی بکەیت لە نێوان ئەو شتانەی کە بەرپرسیاریت لێیان لەگەڵ ئەو شتانەی کەئەرکی تۆ نیە.
13- گرنگە هەمیشەڕێزێکی تایبەت بۆ گەورەکان دابنێیت، وەک خاوەن ئەزموون پێشنیارەکانیان بە هەند بگریت.
14- دەبێت فێر بیت کەی پەیوەندی لەگەڵ هەستەکانتدا بکەیت و کەی خۆت لێیان دوور بخەیتەوە.
15- پێویستە فێر بیت کەی تەرکیزت لەسەر ئێستا بێت و کەی لەسەر داهاتوو بێت.
16- بەختەوەری و بەدەستهێنانی بەختەوەری لە ژیاندا ئامانجێکی ناعەقڵانی نییە، بەڵکو دەبێت سەرەتا لە چەمکی بەختەوەری بۆ خۆت تێبگەیت و دواتر بە پلاندانان و دروستکردنی پلەبەندی و پەیڕەوکردنی، بەختەوەری بەدەستدەهێنیت.
17- پێویستە بتوانیت جیاوازی بکەیت لە نێوان هەستی ناوەوەت و ڕاستی بابەتەکان.
18- دەبێت بتوانیت پەیوەندی لەگەڵ ئەوانی تردا دروست بکەیت، با هەندێک لە هاوڕێ و خزمەکانت هەڵسەنگاندنت بۆ بکەن، چونکە دەتوانن لە دەرەوە باشتر بتبینن و خاڵە لاوازەکانت بۆ باس بکەن.
19- زیادکردنی متمانە بەخۆت ئەرکێکە تەنها خۆت دەتوانیت پێی هەستیت.
20-کەمکردنەوەی پشتبەستن بە کەسانی تر.
21- لەبیرت بێت جگە لە خۆت هیچ کەسێکی تر بەرپرسیار نییە لە بەختەوەریت.
22- کۆمێنت لەسەر شتێک مەکە کە نایزانیت و تا ئێستا ئەزموونت نەکردووە.
23گەر دەتەوێت ئاسوودە بژێت، دەبێت ڕۆژانە چەندین جار سەردانێ نێو ناخت بکەیت بۆ چارەسەرکردنی ئەو برینانەی کە دەکرێنە نێو دڵت.

تاهەوڵی ساڕێژکردنی هەندێکیان بدەیت، هەرچییت بۆ ساڕێژ نەبوو بەبێ سێ و دوو بینێژیت.
لە کۆتاییدا داننان بەهەڵەدا لەبیر مەکە، چونکە یەکەم گەورەییە دووەم وێژدانت ئاسوودە دەکات.

لاولاو حسێن

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • 7ـی ئۆکتۆبەر، دۆزی فەڵەستینی زیندوو کردەوە

    غەززە لەنێوان وەشاندنی گورزو بەگەرخستنەوەى روحى جيهاد لە ئوممەتدا - غەززە و حەماس توانیان بەودان بەخۆداگرتن و خۆراگریەی كە كردیان لەماوەی 42 رۆژدا گورزی زۆر گەورە بوەشێنن بەرامبەر بە ئیسرائیل و دەولەتە زلهێزەكان و ئەوانەی خۆیان بەرابەری دونیا دادەنێ

  • سەرنجێك لەسەر پەیكەرەكەی میری كوردان ( ئیبراهیم پاشا)ی بابان

    پەیکەرسازی لە سەردەمی پێش مێژووەوە وەک جۆرێک لە دەربڕینی مرۆڤ بەکارهاتووە. سەرەتاییترین بەرهەمە ناسراوەکانی پەیکەرسازی مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٣٢ هەزار پێش زایین. مرۆڤی سەرەتایی شتگەلێکی سوودبەخشی دروستکردووە کە بە فۆڕمی پەیکەرسازی ڕازاوەتەو

  • یەكەمین توێژینەوە لەبارەی فەیك نیوزەوە

    یەکەم توێژینەوەی زانستی لەبارەی فەیک نیوز لە کوردستان: حیزبەکان، میدیای سێبەر و سۆشیاڵ میدیا پێشەکی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی هەموو جیهان رووبەڕووی ئاڵنگارییەکانی کامپەینی فەیک نیوز یان (هەواڵی درۆ) بووەتەوە. بەڵام ئەوەی کوردستان لە بەشێک لە وڵاتانی

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار