دیجیتاڵ میدیای سپێده
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، گیێر پیده‌رسن، داوای له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كرد، ده‌سته‌به‌ری ئارامی له ئیدلب بكه‌ن.
له میانی گوته‌یه‌كی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، گیێر پیده‌رسن باسی له‌وه كرد، سووریا بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كرداریی كه بووه‌ته مه‌یدانی كێبه‌ركێی كاره‌كته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دابه‌ش كراوه.
پیده‌رسن سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌تایبه‌ت هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و كه‌مپانه‌ی كه ئاواره‌كانی تێدایه له‌سه‌ر سنووری توركیا-سووریا له ئیدلب، زیادیان كردووه و ریگه‌یاند: "دڵنیام له‌وه‌ی دۆخی مه‌یدانیی له ئیدلب بابه‌تێكی گرنگی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پوتین-ئه‌ردۆغان ده‌بێت كه سبه‌ینێ ئه‌نجام ده‌درێت و بانگه‌وازی ئه‌وه له‌و سه‌ركردانه كه خاوه‌نی نفوزن ده‌كه‌م، ئارامی ئیدلب ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. زۆر شت به‌نده له‌سه‌ر ئه‌مه".
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا ئاشكرایشی كرد، به مه‌به‌ستی دووباره كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، بانگێشتنامه ئاڕاسته‌ی لایه‌نه‌كان كراوه و كۆبوونه‌وه‌ی شه‌شه‌می لیژنه‌كه رۆژی ١٨ی تشرینی یه‌كه‌م له جنێڤ ده‌بێت و به‌ر له رۆژێكیش له كۆبوونه‌وه‌كه، له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانی كۆده‌بێته‌وه.