هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

حه‌شدی شه‌عبی چوار فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی خسته‌ خواره‌وه‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌
 

فیرقەی عەباس سەربە حەشدی شەعبی، خستنەخوارەوەی چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە پارێزگای کەربەلا باشووری عێراق، راگەیاند.

لەوبارەیەوە فیرقەی عەباس راگەیەندراوێکی بڵاویکردووەتەوە و تیایدا ھاتووە "چوار فڕۆکەی بیفڕۆکەوان ھەوڵیانداوە بگەنە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای کەربەلا، بەڵام لەڕیگای سیستەمی پێشکەوتووی تەشویش تایبەت بەخۆمان، بەرپەرچ دراونەتەوە و خراونەتەخوارەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ھاتووە "فڕۆکەکان، مۆڵەتی فەرمییان نەبووە و ئەوەیشمان تۆمارنەکردووە کە فڕۆکەکان سەربە دوژمن بووبن".

فیرقەی عەباس راشیگەیاندووە "لەمساڵدا، سیستەمی پێشکەوتووی تەشویشی تایبەت بەخۆمان وەگەڕخستووە.

 

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,800 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار