دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ٧٩٥ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، دوو ھەزار و ٤٠١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٤٥ کەسیش بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە".
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ ھەزار و ٧٩٥ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، دوو ھەزار و ٤٠١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٤٥ کەسیش بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ھەروەھا باس لەوەش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٩٩٨ ھەزار و ٦١٥ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٢ ھەزار و ١٨٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن ٩٠٤ ھەزار و ٢٢ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٤ ھەزار و ٦٨٣ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٧٠٨ ھەزار و ٨٨٨ کەس، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.