هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

لە تورکیا ٨٠ هەزار مین هەڵدەگیرێنەوە

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

 

سەرۆکی شاندی یەکێتیی ئەورووپا، باڵیۆز نیکۆلاس مایەر-لاندروت: ''لە چوارچێوەی پرۆژەکەدا ئەو مینانە هەڵدەگیرنەوە کە زۆر مەترسیدارن و بەپێی پەیماننامەی ئۆتاوا کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا لەلایەن تورکیاوە واژوو کراوە قەدەغەکراوە''.

لە رێگەی پرۆژەیەکەوە کە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئامادەکراوە، ٨٠ هەزار مین لە رۆژهەڵاتی تورکیا هەڵدەگیرێنەوە و پووچەڵ دەکرێنەوە.

بە مەبەستی هەڵگرتنەوەی مینەکان کە لەسەر رووبەرێکی ٤،٢ ملیۆن مەتر دووجا دانراون، قۆناغی دووەمی پرۆژەکە کە لەلایەن بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەنتەری چالاکی مین کە یەکێتیی ئەورووپا پشتیوانی دارایی دەکات بەڕێوەدەچێت، سبەی بە کردنەوەی بەرنامەکە لە سنووری تورکیا لەگەڵ ئێران دەست پێ دەکات.

پارێزگاری ئیدر، حوسێن ئەنگین ساریئیبراهیمی پێشوازیی کرد لە سەرۆکی شاندی یەکێتیی ئەورووپا، باڵیۆز نیکۆلاس مایەر-لاندروت کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەڵگرتنەوەی مینەکانی رۆژهەڵاتی تورکیا سەردانی پارێزگای ئیدری کردووە.

باڵیۆز نیکۆلاس مایەر-لاندروت و شاندی یاوەری لە نووسینگەی پارێزگار دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجام دا.

سەرۆکی شاندی یەکێتیی ئەورووپا، باڵیۆز نیکۆلاس مایەر-لاندروت دوای کۆبوونەوەکە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و باسی لەوە کرد کە لە چوارچێوەی پرۆژەی هەڵگرتنەوەی میندا سەردانی ئیدریان کردووە.

باڵیۆز نیکۆلاس مایەر-لاندروت باسی لەوە کرد کە پرۆژەکە لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە پشتیوانی دارایی بۆ دەستەبەر کراوە و گوتی: ''سبەی بەشداری دەکەین لە پرۆژەی هەڵگرتنەوەی مین کە لە ئیدر پشتیوانی داراییمان بۆ دابینکردووە. پڕۆژەکە لەلایەن بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە جێبەجێ دەکرێت. لە چوارچێوەی پرۆژەکەدا ئەو مینانە هەڵدەگیرنەوە کە زۆر مەترسیدارن و بەپێی پەیماننامەی ئۆتاوا کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا لەلایەن تورکیاوە واژوو کراوە قەدەغەکراوە''.

سەرۆکی شاندی یەکێتیی ئەورووپا، باڵیۆز نیکۆلاس مایەر-لاندروت هەروەها باسی لەوە کرد کە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە ئەنجامێکی سەرکەوتوویی بەدەست هێناوە و رایگەیاند ''ئەمە قۆناغی دووەمی پڕۆژەکەیە و لە قۆناغی یەکەمدا، ١٨ ملیۆن یورۆمان خەرج کرد. بە هاوکاری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی ٤٦ هەزار مین هەڵگیرانەوە. ئێستا دەست دەکەین بە قۆناغی دووەمی پرۆژەکە و بۆ ئەوەش ١٨ ملیۆن یورۆمان تەرخان کردووە. ئامانج لە قۆناغی دووەم هەڵگرتنەوەی ٨٠ هەزار مینە''.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,800 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار