هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ماڵپەڕێكی بەریتانی نوێترین پێشبینی بۆ ئەنجامى هەڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكراده‌كات

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌


ماڵپەڕێكی بەریتانی جەخت دەكاتەوە گۆڕانی ڕیشەیی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا ڕوونادات و زاڵترین ئەگەریش پێشڕەوی سەدر و نوێكردنەوەی ویلایەتی مستەفا كازمییە بە هاوپەیمانێتی سەدر لەگەڵ حەكیم و حەیدەر عەبادی.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 27ی ئەیلولی 2021 میدڵ ئێست ئای بەریتانی لەراپۆرتێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، لاوازی بەشداریكردن لە هەڵبژاردن ئەگەرێكی زاڵە لە هەڵبژاردنی داهاتوو لەگەڵ ڕوودانی هەندێ سوپرایزی سنوردار.

راپۆرتەكە هۆكاری پێشڕەوی چاوەڕوانكراوی سەدرییەكان دەگێڕێتەوە بۆ رێكخستنی تۆكمە و توانای لەكاركردنە سەر دەنگدەران وەك ركابەرێكی سەرەكی هاوپەیمانی فەتحی حەشدی شەعبی.

میدڵ ئێست ئای پێیوایە نەخشەی هێز لە داهاتوودا هاوپەیمانێتی سەدر و عەبادی و حەكیم دەبێت و كوردەكانیش دەچنە پاڵ شیعەكان بۆ دروستكردنی هاوپەیمانێتی و خۆپیشاندەرە ناڕازییەكانیش وەك خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەمێننەوە.

راپۆرتەكە ئەوەش دەخاتەڕوو كە كازمی بەشداری هەڵبژاردنی نەكردووە لە رێگای پێكهێنانی لیست، سەدرییەكانیش كاندیدی دیاریان نییە بۆ ئەو پۆستە ئەمەش رێگە خۆش دەكات بۆ ئەوەی كازمی لە پۆستەكەی بمێنێتەوە وەك كاندیدێكی تەوافوقی لەنێوان لایەنە ركابەرەكان.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,800 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار