دیجیتاڵ میدیای سپێده
لە رێورەسمی چلەی ئیمام حسێن، 80 هەزار زیارەتكاری ئێرانی روویان لە عێراق كردووە.
عەلی رەزا رەشیدیان سەرۆكی دەستەی حەج و زیارەتی ئێران رایگەیاندووە، بە پێی ئامارەكانیان نزیكەی 80 هەزار زیارەتكاری وڵاتەكەیان بۆ بەشداری لە رێورەسمی چلەی ئیمام حسێن روویان لە عێراق كردووە.
وتیشی: تا رۆژی سێ شەممە رۆیشتنی زیارەتكاران بەردەوام دەبێت و دوای ئەوە دەست بە گەڕانەوە دەكەن و لە كاتی گەڕانەوەیان لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنورییەكان پشكنینی كۆرۆنایان بۆ دەكرێت.
ئەمساڵ بەهۆی كۆبوونەوەی ژمارەیەكی زۆر لە زیارەتكارانی ئێران لە چەند دەروازەیەكی سنوری و لە ئەنجامی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغی لانیكەم 40 زیارەتكار برینداربوون و چەند سەرچاوەیەكیش باس لە گیانلەدەستدانی زیارەتكارێك دەكەن.