دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ١٥٦ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، دوو ھەزار و ٤٤٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ١٥٦ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، دوو ھەزار و ٤٤٧ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ھەروەھا باس لەوەش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٩٩٦ ھەزار و ٢١٤ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٢ ھەزار و ١٤٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار و ٢٢٧ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٦ ھەزار و ١٣٩ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٦٧٦ ھەزار و ٢١٦ کەس دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.