دیجیتاڵ میدیای سپێده
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕایدهگهیهنێت،بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا پردی زێی گەورە بە ڕووی ھاووڵاتیاندا بکرێتەوە.
ئهمڕۆ دوو شهممه 27 ی ئهیلولی 2021 ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، رایگەیاند، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی پردی زێی گەورە بە فەرمی بە ڕووی ھاووڵاتیاندا بکرێتەوە، کە دەکەوێتە نێوان ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک و ھەردوو سایدی پردەکە دەکرێنەوە و ھاتوچۆ تێدا ئاسایی دەبێت، کە گەورەترین و درێژترین پردە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان، چونکە درێژییەکەی دەگاتە ٩٢٨ مەتر.
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پردی زێی گەورە، کاریگەری لەسەر کەرتی ھاتوچۆ دەبێت و ئاسانکارییەکی زۆر بۆ ھاووڵاتیان دەکات، چونکە دەکەوێتە رێگای سەرەکیی ھەولێر - دھۆک و رێگایەکی سەرەکیشە بۆ ھەموو ھەرێمی کوردستان، کە پێشتر تەنیا یەک ساید بە ڕووی ھاوڵاتیاندا کرابووەوە و کارکردن لە پڕۆژەکەشدا بەردەوام بوو".