دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند کە دوو دەروازەی سنووریی لە بەردەم ھاتنی زیارەتکاران بۆ عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێورەسمی چلەی ئیمام حوسێن داخراوە.
سەرچاوەکە بۆ میدیا عێراقییەکان ئاشکرایکردووە کە دەسەڵاتدارانی عێراق دەروازە سنوورییەکانی شەلامچە لە پارێزگای بەسرە و زرباتییە سەربە پارێزگای واست لە بەردەم ھاتنی زیارەتکاران بۆ عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێورەسمی چلەی ئیمام حوسێن داخستووە.
سەرچاوەکە زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو بە تایبەتیش لەبارەی ھۆکارەکانی داخستنی دەروازەکان.
دەرزاوەکانی شەلامچە و رزباتییە، دوو دەروازەی سنووریین لەگەڵ ئێران.