دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆكی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی خێرخوازی ڕایدەگەیەنێت: هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵیش پێداویستی قوتابخانە لە هەرێمی كوردستان لەلایەن ڕێكخراوەكەمانەوە بۆ نزیكەی ٣٠٠٠ مندال دابین دەكرێت.
ئەندازیار حسین قەرەداغی سەرۆكی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی خێرخوازی ڕاگەیاند: سوپاس بۆ خوای گەورەو پاشان خواپێداوان، لە هەنگاوێكی نوێدا توانیمان بەئامادەبونی بەشێك لە زانایانی ئاینی و پارێزگاری پێشوتری كەركوك و چەندین كەسایەتی دیاری كەركوك و ستافی ڕێكخراوی رابیتە، پێشوازی بكەین لە ٢٥٠ منداڵی نازداری شاری كەركوك.
هەروەها ووتیشی: لەو هەڵمەتەدا تەواوی پێداویستیەكانی ساڵی نوێی خوێندن بۆ ئەو منداڵە نازدارانە تەرخانكرا و لەو ڤیستیڤاڵەدا چەندین یاری و سرودو چالاكی جۆراو جۆر لەلایەن منداڵەكانەوە نمایشكراو بە گەرموگوڕی دڵخۆشییەوە بەشدارییان تێدا كرد.
شایانی باسە بەخشینی پێداویستی قوتابخانە بە نازداران پڕۆژەیەكی ساڵانەی رابیتەیە، لەسەرجەم لقەكانی رابیتە ئەنجام دەدرێت، ئەمسال نزیكەی ٣٠٠٠ مندال لەو پرۆژەیە سود مەند دەبن.