دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆکی فەرمانگەی داهاتی فیدراڵیی پاکستان، ئەشفاق ئەحمەد: بڕیارەکە لەژێر رۆشنایی فەرمانی سەرۆکوەزیران، عیمران خان دەرکراوە''.
حکوومەتی پاکستان رایگەیاند کە جگە لە سێو، باجی فرۆشتن لەو میوە تازانەی دیکە وەرناگرێت کە لە ئەفغانستان هاوردە دەکرێت.
بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، نوێنەری تایبەتی پاکستان لە ئەفغانستان، باڵیۆز محەمەد سادق بەیاننامەی فەرمانگەی داهاتی فیدراڵی لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە باجی فرۆشتن لەو میوانە وەرناگرێت کە لە ئەفغانستان هاوردە دەکرێت.
سادق ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە ئەو بڕیارەی دەرکراوە سوودێکی گرنگیی دەبێت بۆ بازرگان و جووتیارانی ئەفغانستان.
سەرۆکی فەرمانگەی داهاتی فیدراڵیی پاکستان، ئەشفاق ئەحمەد باسی لەوە کردووە کە بڕیارەکە لەژێر رۆشنایی فەرمانی سەرۆکوەزیران، عیمران خان دەرکراوە.
بەرپرسان ئەوەشیان خستووەتەڕوو کە بەردەوامی باج لەسەر ئەو سێوەی لە ئەفغانستانەوە هاوردە دەکرێت بەهۆی کاریگەری ئێرانەوەیە.
گوتەبێژی تاڵیبان، زەبیحوڵڵا موجاهید پشتڕاستی ئەو پەرەسەندنەی کردەوە و خۆشحاڵی خۆی بە دۆخەکە دەربڕی.