دیجیتاڵ میدیای سپێده
ژماره‌ی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی له ئه‌نجامی پێكدادانه‌كان به‌هۆی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیله‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ناری خۆرئاوای داگیركراو، گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ پێنج كه‌س به‌رز بوویه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستینه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، له شاری جه‌نین دوو، له باكووری قودسیش سێ فه‌ڵه‌ستینی "شه‌هید بوون".
پێشتر ئه‌وه راگه‌یه‌ندرابوو، له ئه‌نجامی پێكدادانه‌كانی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیله‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كه‌ناری خۆرئاوای داگیركراو، چوار فه‌ڵه‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستداوه و نۆ كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.