له‌دوێنێوه دۆخى كه‌شوهه‌واى به‌شێك له‌وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌ناوچه‌كه دا ناسه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه بینیوه وهۆشدارى ده‌درێت كه‌شه‌پوڵێكى توندى سه‌رما ڕوو له‌ناوچه‌كه ده‌كات بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كیش كاریگه‌رى ده‌بێت.
شه‌پوڵى سه‌رماكه هه‌ر یه‌كه له‌سعودیه وئوردن وبه‌حره‌ین وقه‌ته‌ر وسوریا وسه‌ڵته‌نه‌ى عومان ومیسر وبه‌شێكى ناوچه‌كانى عێراقیش ده‌گرێته‌وه.
دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا له‌م شه‌ش وڵاتانه هۆشداریان داوه‌ته هاوڵاتیانى بۆ ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى رۆژانى داهاتوو دا له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه، به‌هۆى به‌هێزى ساردی وكاریگه‌رییه‌كه‌ى كه‌پێشبینى ده‌كرێت بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك كاریگه‌رییه‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت.
له‌سعودیه له‌ناوچه‌كانى جازان وعه‌سیر وباحه ومه‌ككه ومه‌دینه بارانێكى زۆر ده‌بارێت وپله‌كانى گه‌رماش داده‌به‌زن، له‌قه‌ته‌ر وبه‌حره‌ین بارانبارین وبایێكى توند ناوچه‌كانیان ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ڵته‌نه‌ى عومانیش ته‌م و مژ دروست ده‌بێت ومه‌وداى بینین كه‌متر ده‌بێت، له‌سوریاش ئه‌گه‌رى به‌فربارین ودابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما هه‌یه.
هه‌رچى وڵاتى ئوردنیشه هۆشدارى توندیان داوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى كاریگه‌رى شه‌پۆلێكى ساردى توند ناویان ناوه "جه‌لمود" وبریاره له‌سبه‌ینێوه شه‌پوڵه‌كه دژوارتر ببێت، وكاریگه‌رییه‌كه‌شى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى عێراق وهه‌رێمى كوردستان ده‌بێت وپله‌كانى گه‌رما زیاتر داده‌به‌زن ودۆخى كه‌شوهه‌وا گۆڕانكارى زۆرى به‌سه‌ردا دێت.