پێشنیاری خستنە بەرنامەی کاری پەرلەمان کە داوای سەندنەوەی متمانە لە وەزیری ئابووریی ئێران، عەبدولناسر هیمەتی دەکات کە تۆمەتبارە بە بێدەسەڵاتە بەرامبەر کێشە ئابوورییەکانی وڵاتەکە، پەسەند کرا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی هەواڵی ئێران IRNA، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئێراندا، پێشنیاری سەندنەوەی متمانە کە دژ بە وەزیری ئابووریی وڵاتەکە پێشکەش کراوە، بە واژووی ٩١ پەرلەمانتار پەسەندکراوە بۆ ئەوەی پێشنیارەکە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.
بەپێی پێشنیارەکە پێویستە هیمەتی لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا بچێتە پەرلەمان و بەرگریی لە خۆی بکات بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی کراوەتەوە.