هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ھەمواری یەکەمی یاسای بوودجەی گشتیی عێراق لە ڕۆژنامەی فەرمی وەقائیع بڵاوکرایەوە

ھەمواری یەکەمی یاسای بوودجەی گشتێی فیدراڵیی عێراق کە لەم دواییانەدا لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرکۆماری ئەو وڵاتە پەسەندکرا و تایبەتە بە دەرھێنان و تێچووی نەوتی ھەرێمی کوردستان، لە ڕۆژنامەی فەرمی وەقائیع عێراقدا بڵاوکراویەوە.

ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە لە دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، ھەمواری یەکەمی یاسای بوودجەی گشتیی عێراق خرایە دەنگدانەوە و پەسەند کرا.

ھەمواركردنەوەكە لە ماددەی ١٢ی یاسای بوودجەی گشتییدا کراوە کە تایبەتە بە تێچووی بەرھەمھێنان، گواستنەوەی نەوتی ھەرێم کە تیایدا ١٦ دۆلار وەک تێچووی بەرھەمھێنان و گواستنەوەی یەک بەرمیل نەوتی ھەرێم، دیاری کراوە.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید ھەمواری یەکەمی یاسای بوودجەی گشتیی، پەسەند کرد.

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەقایعی عێراق، ھەیفا شوکر مەحمود لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، ھەمواری یەکەمی یاسای بوودجەی گشتیی لە ڕۆژنامەی فەرمی وەقائیع، بڵاوکراوەتەوە.

بەوەش ھەمواری یەکەمی یاسای بوودجەی گشتیی دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە کە ڕێگا خۆشکەر دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم.

ھەروەھا ھەیفا شوکر مەحمود ڕاشیگەیاندووە کە ھەر ئەمڕۆ ھەریەک لە یاساکانی ھەمواری باری کەسێتی، لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی زەیوزارە زەوتکراوەکان بۆ خاوەنە ڕەسەکانیان لە ڕۆژنامەی فەرمی وەقائیع، بڵاوکراونەتەوە.

رۆژی ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، ھەریەک لە پڕۆژەیاساکانی ھەمواری باری کەسێتی، لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی زەوی زارە زەوتکراوەکان بۆ خاوەنەکانیان، پەسند کران.

ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە سەرکۆماری عێراق، ھەریەک لە پڕۆژەیاساکانی ھەمواری باری کەسێتی، لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی زەوی زارە زەوتکراوەکان بۆ خاوەنەکانیان، پەسەند کرد.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,800 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار