بۆ به‌دواداچوونى كێشه‌ى جوتیارانى كورد له‌گوندى شه‌ناغه‌ى سه‌ر به‌ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان له‌سنورى پارێزگاى كه‌ركوك، ئه‌مرۆ شاندێكى په‌رله‌مانتارانى كورد له‌په‌رله‌مانى عێراق گه‌یشتنه گونده‌كه.
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ هێزه‌كانى سوپاى عێراق هێرشیان كرده سه‌ر جوتیارانى كوردى گوندى شه‌ناغه له‌سنورى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان ودروستبوونى كێشه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی جوتیاران به‌شێوه‌یه‌كى ناشیرین، ئه‌مرۆ په‌رله‌مانتارانى كورد له‌فراكسیۆنه جیاوازه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق سه‌ردانى ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ جوتیارانى سنوره‌كه كۆده‌بنه‌وه.
له‌فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانیش، مامۆستا دارا سێكانیانى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق هاورێى شاندى په‌رله‌مانتارانى كورده بۆ سنورى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان كه بریاره به‌دواداچوونى كێشه‌ى زه‌وى و زارى جوتیارانى ناوچه‌كه بكه‌ن.