فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەى بێڕێزیکردن بە جوتیارانى کورد لە ناوچەى سەرگەڕان رایدهگهیهنێت،"لەکاتێکدا ئەو هەڵوێستە نەشیاوانە ئیدانە دەکەین، داوا دەکەین کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بەو کێشەیە هەنگاوی کرداری بگرنەبەر".
دهقی راگهیهندراوهكه:
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
ڕونکردنەوەیەک لە فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقەوە..
بەداخەوە جارێکیتر بەهۆی دەستێوەردانی سوپا لە کاروباری کێشەی جوتیارانی گوندەکانی سنوری کەرکوک، ئەمڕۆ هێزێکی سوپای عێراق ڕێگری کرد لە جوتیارانی ناوچەی سەرگەڕان، کە دەیانەوێت زەوییەکانی خۆیان بەمەبەستی کشتوکاڵ بەکاربهێنن و، ڕێگریان لێکردن و هەڵوێستی نەشیاویان بەرامبەریان بەکارهێنا.
لەکاتێکدا ئەگەر کێشە و گرفتێک هەبێت پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەپێی ڕێکارە یاساییەکان هەنگاو بنێن بۆ چارەسەرکردنی، نەک ساڵانە و بەردەوام لە هەردوو وەرزی چاندن و دروێنەدا، لەو ناوچانەدا هێزەکانی سوپای عێراقی ڕێگری بکەن و دەستوەردان بکەن..
بۆیە ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەکاتێکدا ئەو هەڵوێستە نەشیاوانە ئیدانە دەکەین، داوا دەکەین کە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بەو کێشەیە هەنگاوی کرداری بگرنەبەر، هەروەک داوا لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین، لیژنەیەک پێکبهێنێت بۆ ئەوەی کۆتایی بەو دۆخە بهێندرێت کە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە.
لە کاتێکدا کە سوپا، کاری پاراستن و پارێزگاری ئاساییشی ووڵات و هاوڵاتیانە و، یاسای گەڕانەوەی زەوی بۆ خاوەنەکانیان دەرچووە، جێبەجێکردنی ئەرکی دەسەڵاتی جێبەجێکردنە، بۆیە داواکارین لە لایەنە پەویەندیدارەکان سنورێک بۆ ئەم کارە نەشیا و نایاساییانە دابنێن.
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی
کوردستان
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
١٧/٢/٢٠٢٥