هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

فراکسیۆنی یەکگرتوو: ڕێگریی و هێرشكردنه‌ سه‌ر بەشێکی خاوەن زەوییەکان سەرکۆنە و ڕیسوا دەکەین

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان - پەڕلەمانی کوردستان هێرشكردنه‌ سه‌ر بەشێکی خاوەن زەوییەکان سەرکۆنە و ڕیسوا و رایده‌گه‌یه‌نێت،"ئێمە لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئەو جۆرە ڕەفتارانە سەرکۆنە و ڕیسوا دەکەین."

ئه‌وه‌ش هاتووه‌،" دەخوازین بە زوترین کات لایەتە پەیوەندیدارەکان بێنە سەر خەت و چیدی سووکایەتی بەخاوەن مافەکان نەکرێت".

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

هەموو دەزانین لەعێراقدا و بۆ چەند دەیەیەک ڕژێمی پێشووی بەعس ستەمکارانه چەندین پرۆسەی ناڕەوای وەکو تەعریبکردن و بەزۆر کۆچپێکردن و داگیرکردنی زەوی و زاری کوردی ئەنجامدا، بڕیاربوو پاش ڕوخانی ئەو ڕژێمە شۆڤێنییە ماف بۆ مافخوراوان بگەڕێنرێتەوە، لەگەڵ ئەوەی ئەو پرۆسەیە سەبارەت بەزەوی و زاری جوتیارانی کورد دواکەوت؛ بەڵام ماوەیەک پێش ئێستە و لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەدەنگی زۆرینە ئەو بڕیارە ناڕەوایانەی تایبەت بوو بە زەوی جوتیارانی کورد و زەوییە زەوتکراوەکان هەڵوەشێنرایەوە و ئەو مافەیان بۆ گەڕێنرایەوە.

دوای دەستوەردانی بەشێک لەسوپای عێراق و ڕێگریی لە خاوەن زەوییەکان و بینینی ئەو هەڵسوکەوت و دیمەنە

نەشیاوانەی بەرامبەر بە بەشێکی خاوەن زەوییەکان کرا؛ ئێمە لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئەو جۆرە ڕەفتارانە سەرکۆنە و ڕیسوا دەکەین و دەخوازین بە زوترین کات لایەتە پەیوەندیدارەکان بێنە سەر خەت و چیدی سووکایەتی بەخاوەن مافەکان نەکرێت کە بۆ هەزاران ساڵە لەسەر زەوی باووباپیرانیان ژیاون.

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان- پەڕلەمانی کوردستان

١٧-٢-٢٠٢٥

 

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,800 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار