یانه‌ی ئه‌رسناڵ سێیه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی له پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ستهێناو له‌گه‌ڕی 25ی خوله‌كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له لیسته‌رسیتی برده‌وه.
گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، له‌خوله‌كی 81 میكیل میرینۆ گۆڵی یه‌كه‌می ئه‌رسناڵی تۆمار كرد،هه‌مان یاریزان له‌خوله‌كی 87 گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش ئه‌رسناڵ بووه خاوه‌نی 53 خاڵ له دووه‌می ریزبه‌ندی ، جیاوازی خاڵه‌كانی بۆ چوار خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپولی پێشه‌نگ كه‌م كرده‌وه.
له یارییه‌كی تردا عومه‌ر مه‌رموش سه‌ركردایه‌تی مانچسته‌رسیتی كرد بۆ بردنه‌وه له نیوكاسڵ و به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر براوه بوون.
له یارییه‌كه‌دا عومه‌ر مه‌رموشی میسری توانی هاتریك تۆمار بكات و گۆڵه‌كانی له خوله‌كه‌كانی 19 و 24 و 33 تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌میش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌میش جێمس میكاتی له‌خوله‌كی 84 گۆڵی چواره‌می بۆ مانچسته‌رسیتی تۆمار كرد، هه‌ر له یارییه‌كه هالاند توشی پێكان بوو یاریگای به‌جێهێشت به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش مانچسته‌رسیتی بووه خاوه‌نی 44 خاڵ چووه چواره‌می ریزبه‌ندی.