هه‌ر له لالیگا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی پێشه‌نگی یانه‌كانی له‌ده‌ستدا پاش ئه‌وه‌ی له یاریگای خۆی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان له‌گه‌ڵ سێڵتافیگۆ به‌رامبه‌ر بوون.
پابلۆ باریۆس له‌خوله‌كی حه‌فت له ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید به‌كارتی سور كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو گێمی یه‌كه‌میش به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له‌خوله‌كی 68 به‌لێدانی سزا سێڵتافیگۆ له‌لایه‌ن ئیاگۆ ئه‌سباس گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، به‌ر له‌كۆتایی یارییه‌كه‌ش به نۆ خوله‌ك ئه‌لیكسانده‌ر سۆرلۆت گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید تۆمار كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید له‌دووه‌می ریزبه‌ندی بووه خاوه‌نی 50خاڵ و سێڵتافلیگۆش بووه خاوه‌نی 29 خاڵ پله‌ی 12می ریزبه‌ندی گرتوه.