یانه‌ی ریال مه‌درید دوو خاڵی گرنگی له گه‌ڕی 24ی لالیگا له‌ده‌ستدا كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان له‌گه‌ڵ ئۆساسۆنا به‌رامبه‌ر بوون.
كیلیان مباپێ له‌خوله‌كی 15 گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ریال مه‌درید تۆمار كرد،به‌ر له‌كۆتایی گێمی یه‌كه‌میش به شه‌ش خوله‌ك جۆد بیلینگهام له ریال مه‌درید به‌كارتی سور كرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.
له‌خوله‌كی 58 ئه‌نتی بۆدیمیر به‌لێدانی سزا گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ ئۆساسۆنا تۆمار كرده‌وه، یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات.
ریال مه‌درید له پێشه‌نگی یانه‌كان بووه خاوه‌نی 51 خاڵ و ئۆساسۆناش بووه خاوه‌نی 32 خاڵ پله‌ی حه‌فته‌می گرتوه.