هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

جەمیل بایك: نامەیەكی عەبدوڵا ئۆجالان گەیشتە قەندیل

هاوسەرۆكی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان-كەجەكە ڕایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان دەیەوێت كێشەی كورد لە زەمینەی شەڕەوە بخاتەسەر زەمینەیەكی سیاسیی و یاسایی و دەشڵێت: "ڕێبەر ئاپۆ نامەیەكی بۆ ناردووین".
جەمیل بایك، هاوسەرۆكی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان-كەجەكە، لە میانی بەشدارییكردنی لە بەرنامەیەكی تایبەتی كەناڵی ستێرك تیڤیدا وتی: "ڕێبەر ئاپۆ نامەیەكی بۆ ناردووین".
ئاماژەی بەوەشدا، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە دەیەوێت ئەو هەنگاوەی پێشتر دەستی پێكردووە ئیستا بیگەیەنێت بە ئامانجێكی گەورەتر، كێشەی كورد لە زەمینەی شەڕەوە بخاتەسەر زەمینەیەكی سیاسیی و یاسایی.
جارێكی تر چارەسەری ئاشتینانەی پرسی كورد لە توركیا بووە بە ڕۆژڤی توركیا و ناوچەكە و تائێستا شاندی دەم پارتی دوجار سەردانی ئۆجالانیان كردووە لە ئیمراڵی و بڕیارە، عەبدوڵا ئۆجالان سبەینێ پەیامێك بڵاوبكاتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,800 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار