هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

دارا سێكانیانی: هەناردەكردنەوەی نەوت پێویستی بە رێككەوتنە لەگەڵ توركیا

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت چوار رۆژی دیكە هەمواری یاسای بودجە لە رۆژنامەی فەرمی (وەقائیعی عێراق) بڵاودەكرێتەوە و پاش ئەوە دەتوانرێت جێبەجێ بكرێت، ئەندامێكی لیژنەی نەوت و گازیش دەڵێت"، هەناردەكردنەوەی نەوت پێویستی بە رێككەوتنە لەگەڵ توركیا".
دارا سێكانیانی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو هاوكات ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیاند ،" رۆژی دووی شوبات هەمواری یاساكە پەسەندكراوە و پاش 15 رۆژ لەدوای ئەو بەروارە ئەگەر سەرۆككۆماریش واژۆی لەسەر نەكات، ئەوا لە رۆژنامەی فەرمی (وەقائیعی عێراق) بڵاودەكرێتەوە و پاش ئەوە دەتوانرێت جێبەجێ بكرێت".
لایخۆیەوە ئاسۆ فەرەیدوون، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، "دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت پێویستی بە رێككەوتنە لەگەڵ توركیا لەرووی تەكنیكییەوە".
گوتیشی ،" عێراق لە چوارچێوەی وڵاتانی ئۆپێك بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ دیاریكراوە و توانای بەرهەمهێنانی زیاترە، بۆیە دەبێت پاش هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەرهەمی نەوتی خۆی كەمبكاتەوە .
هاوكات، ئەوەشی روونكردەوە بەگوێرەی هەموارەكە تێچووی یەك بەرمیل نەوت لە شەش بۆ 16 دۆلار زیادكراوە كە نرخێكی ناوەندییە و پێویستە لەماوەی شەست رۆژدا نرخی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت یەكلایبكرێتەوە.
رۆژی دووی شوبات هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە نەوتی هەرێمی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندكراو پاش پانزە رۆژ لەوبەروارە دەكەوێتە بواری حێبەجێكردنەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,800 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار