هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

وەزیری دەرەوەی سووریا: بەم نزیکانە سەردانی عێراق دەکەم

وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی ڕایگەیاند کە بانگھێشتنامەیەکی فەرمی بەدەست گەیشتووە، بۆ ئەوەی بەم نزیکانە سەردانی عێراق بکات و ئاماژەی بەوەشدا کە وڵاتەکەی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئوردن-دا ھەیە.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی سووریا "سانا" بڵاوی کردەوە کە ئەسعەد حەسەن شەیبانی لە پەراوێزی بەشدارییکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە دوبەی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "قەبەس"ی کوێتی گوتوویەتی: "بانگھێشتنامەکی فەرمیم بەدەست گەیشتووە، بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بکەم و بەم زووانە لە بەغدا دەبم"، بێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.

وەزیری دەرەوەی سووریا باسی لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئوردن کردووە و ڕایگەیاندووە: "پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ ئوردن-دا ھەیە، جگە لەوەش ئوردن و عێراق دوو وڵاتی دراوسێی سووریان".

ئەسعەد حەسەن شەیبانی سەبارەت بە دۆخی ئێستای سووریا، گوتی: "ئێمە دوای ڕووخانی ڕژێم، سیستەمێکی ئابووریی وێران و خراپمان بۆ ماوەتەوە و ھەموو شارەزاییەکی بواری ئابووریی ئاگاداری خراپی دۆخی ئابووریی سووریایە".

ھەروەھا ڕاشیگەیاند: "پێویستە ھەمووان پاڵپشتی لە سووریای نوێ بکەن، یەکێتیی ئەورووپا و ئەمریکا ڕازی بکەن کە سزا سەپێندراوەکانی سەر سووریا ھەڵبگرن".

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,800 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار