وەهاب ئەحمەد، بەڕێوبەری ناحیەی نەوجول رایگەیاند: لە گوندی شۆراوی سەر بە ناحیەکەمان بۆمبێک تەقیەوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا هایلۆکس، جگە لەزیانی مادیی، هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.
وتیشی: گوندەکە گوندێکی چۆڵکراوە و لە سنوری نێوان پێشمەرگەو هێزە عێراقییەکاندایە، ناشزانین بۆمبەکە کۆنە یان نوێیە.