لەلایەن ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا (USAID) ڕایگەیاند، بەھۆی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، بڕێکی یارمەتی خوراکی ئەمریکا بە بەھای میلۆنەھا دۆلار لەناودەبرێن.
ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دۆناڵد ترەمپ بە بڕیارێک، ئەو یارمەتییە مرۆییانەی کە لەلایەن ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکاوە (USAID) پێشکەش دەکرێن، ڕاگیراون.
ڕاشیگەیاندووە کە بەھۆی ئەو بڕیارەی دۆناڵد ترەمپەوە، بڕێکی یارمەتی خوراکی ئەمریکا بە بەھای 489 ملیۆن دۆلار لەناودەبرێن، چونکە ڕێگا نادرێت یارمەتییە مرۆییەکان، دابەش بکرێن.
باسی لەوەش کردووە کە ژمارەی کارمەندانی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا بە بڕیاری حکوومەتەکەی دۆناڵد ترەمپ لە 10 ھەزار کەسەوە بۆ 300 کەس کەم کراوەتەوە.