تاهیر جبوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو و ئاودێری له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: دۆسیه‌ی ئاوی ڕووباری فوڕات یه‌كێكه له‌و دۆسیه گرنگ و ستراتیژیانه‌ی كه حكومه‌تی عێراق زۆر گرنگی پێده‌دات، له ماوه‌ی هه‌فته‌كانی ڕابردوشدا، به تایبه‌ت له دوای 8ی كانونی یه‌كه‌م 2024، پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو له به‌ردانه‌وه‌ی ئاو له لایه‌نی سوریاوه به‌دیكراوه".
ڕونیشیكرده‌وه، "سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) یه‌كێك له‌و به‌نداوانه‌ی كۆنتڕۆڵكرد كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕووباری فوڕات، ئه‌مه‌ش بووه هۆی بڕینی ئاوی عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ زیادبوونی ڕێژه‌ی ئاو به‌ره‌و عێراق، دۆخه‌كه باشتر بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی سوریا ده‌ستپێده‌كه‌ن له‌سه‌ر زیادكردنى ڕێژه‌ی ئاو و كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی وشكه‌ساڵی كه حه‌وزی فوڕات له ساڵانی ڕابردودا به‌ده‌ستیه‌وه تووشی گرفت بووه".
جبوری ڕونیشیكرده‌وه، "حكومه‌تی عێراق هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی عێراق پشكی دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی له ئاوی ڕوباری فورات به‌ده‌ستبهێنێت، به‌تایبه‌تی كه ده‌ڕژێته ناوچه‌یه‌كی فراوان كه ملیۆنان كه‌س له‌خۆده‌گرێت، ئه‌مه جگه له كه‌رتی كشتوكاڵ و كه‌رته‌كانی دیكه كه زۆر پشت به ئاو ده‌به‌ستن".