تیمی پشتیوانیی مانگرتوان له‌په‌یامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌سه‌ربه‌رزی و براوه‌یی له‌م مه‌یدانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌دا ده‌گه‌ڕێینه‌وه
تیمی پشتیوانیی مانگرتوان له‌په‌یامێكدا رایانگەیاند:، به‌سه‌ربه‌رزی و براوه‌یی له‌م مه‌یدانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌دا ده‌گه‌ڕێینه‌وه و ئه‌مڕۆ وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی خه‌باتی جوامێرانه‌ی خۆپیشانده‌ران بوو، ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، ئێمه كۆڵناده‌ین و له ئایینده‌دا به وزه‌یه‌كی نوێ و ئیراده‌یه‌كی نوێ و خه‌باتێكی نوێوه ڕوبه‌ڕوی دز و شه‌ریكه‌دزه‌كان ده‌بینه‌وه.
تیمی پشتیوانیی مانگرتوان له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێمه ئه‌مڕۆ هاتین له پایته‌خته‌وه جاڕی به‌ده‌مه‌وه‌هاتن و ویژدان ڕاته‌كاندن بووین بۆ ڕزگاركردنی گیانی مانگرتوانی سلێمانى.
تیمی پشتیوانیی مانگرتوان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، گیانی هاوڕێیانی مانگرتومان له مه‌ترسیدایه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات كه‌رامه‌ت و ئه‌خلاق و ویژدانى ماوه، ده‌بێت به‌زویی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن، تیمی پشتیوانیی مانگرتوان له‌په‌یامێكه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، حزبی ده‌سه‌ڵات له زۆنى هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كى ناده‌ستوریی و نایاسایی و نائه‌خلاقی و نائینسانییانه جارێكی تر سه‌لماندی كه به‌شێوه‌یه‌كى حزبی و خیڵه‌كى فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كات و چه‌نده به‌ته‌نگ تۆخكردنه‌وه‌ی هێڵی نه‌فرینلێكراوی دێگه‌ڵه‌وه‌ن.
تیمی پشتیوانیی مانگرتوان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌سه‌ربه‌رزی له‌م مه‌یدانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌دا گه‌ڕاینه‌وه و به‌ڵام وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی خه‌باتی جوامێرانه بۆ خۆپیشانده‌ران تۆماركرا، كۆڵناده‌ین و له ئایینده‌دا به وزه‌یه‌كی نوێ و ئیراده‌یه‌كی نوێ و خه‌باتێكی نوێوه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.