فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كى دژى به‌كارهێنانى هێز له بازگه‌ى دێگه‌ڵه به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران بڵاوكرده‌وه
ئەمڕۆ یەكشەممە 9/2/2025 فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: ئێمه له‌فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره مامه‌ڵه توند و تیژه ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ر ماموستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌كاریان هێنا.
فراكسیۆنى یه‌كگرتوو ده‌ڵێت، پێویست بوو ده‌سه‌ڵات به‌ده‌م داواكاریه‌كانیانى خۆپیشانده‌ران بچێت نه‌ك بێڕێزی و سوكایه‌تی و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌كاربهنێت، داواكردنی ماف وخۆپیشاندانی مه‌ده‌نی مافی هه‌موو هاوڵاتییه‌كه به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم زۆر بێباكانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داواكاری و خواست و مافه‌كانی خه‌ڵكدا ده‌كات.