له‌دواى 12 ڕۆژ له مانگرتنى 13 هاوڵاتى له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌پێناو بژێوى و مووچه كه یه‌كێكه له ماف و شایسته سه‌ره‌تاییه‌كانیان مانیان له خواردن گرتووه ، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكى جددى مانگرتوان نه‌دراوه‌ته‌وه.
له یاداشتێكدا كه‌له‌ژێر ناوى تیمى پشتیوانى مانگرتوان، ئاڕاسته‌ى نوێنه‌رى تایبه‌تى سكردتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسى نوسینگه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر كراوه هاتووه: "له‌ماوه‌ی 10ساڵی خه‌باتی مه‌ده‌نی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌راندا، چه‌ندین جار یاداشتمان داوه به ئێوه و دیدارمان له‌گه‌ڵتان هه‌بووه. بۆیه ئیتر كاتیه‌تی كۆتایی به‌م چاوپۆشییه بێنن و پشتبه‌ست به رێبه‌ری نه‌هێشتنی تاڵانكاریی، سنوورێك بۆ تاڵانكارییه‌كانی نوخبه سیاسییه كه‌مینه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابنێن و به‌شێك له‌وه‌ی كه له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا تاڵانیان كردووه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانیان، كه مووچه‌خۆر و هاوڵاتییه ئاساییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی كه توێژینه‌وه‌كانی رێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و خانه‌كانی بیر پێشنیاریان كردووه. بۆیه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ویستێكی راسته‌قینه‌تان هه‌یه، ئه‌توانن ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستاندا ناچار بكه‌ن كه وه‌ڵامی داواكارییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی مانگرتووان بده‌نه‌وه".
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى بڕیاربوو بۆ درێژه‌دان به گردبوونه‌وه‌و مانگرتنه ناڕه‌زایه‌تیه‌كاكیان له سلێمانیه‌وه بێنه هه‌ولێر، به‌ڵام له هه‌ردوو بازگه‌ى پارتى له دێگه‌ڵه‌و سماقوڵى ڕێگریان لێكرا بێنه هه‌ولێر، بۆیه تیمى پشتیوانى مانگرتوان له كۆتایی یاداشته‌كه‌یان بۆنه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن: بۆ گه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه‌ش ئێمه سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه، به‌رواری 9/ 2/ 2025، له‌به‌رده‌م نووسینگه‌كه‌تان له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ریی ده‌كه‌ین.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا ڕوون نیه كه به‌رپرسانى هه‌ولێر ڕێگاى بازگه‌كان به‌ڕووى ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كه‌نه‌وه بێنه هه‌ولێر ، به‌ڵام نوێنه‌رێكى مامۆستایانى ناڕازى له هه‌ولێر له پێگه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك ده‌نوسێت: به‌یانى له به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بین له هه‌ولێر.
مامۆستا حه‌یده‌ر محه‌مه‌د نوێنه‌رى مامۆستایانى نارازى هه‌ولێر نوسیویه‌تى: ئێمه وه‌ك مامۆستایانى ناڕازى هه‌ولێر ، به‌یانى ئاماده‌كارى ته‌واومان هه‌یه بۆ گردبوونه‌وه له به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر و پێشوازى له برایان و خوشكانى سلێمانى ده‌كه‌ین.